بەیانی ئەمڕۆ بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ٥٤ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە.