بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٢ لە پارێزگای واست پشووی فەرمی بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای واست، سبەینێ بێجگە لە خوێندکارانی پۆلی (١٢) ئامادەیی
و دەزگا خزمەتگوزارییەکان، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە شاری واست پشووی فەرمی دەبێت.
شەوی ڕابردووش پارێزگاری بەسرە رۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی.