سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر جارێكی دیكە جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكاتەوە.

موقتەدا سەدر لە وتارێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە، داوایكرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشی لەلایەنگرانی كرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواكانیان بەدی دێت.  

ناوبراو وتی "خوازیاری دەسەڵات نیم و گەل لە چینی دەسەڵاتداران بێزار بووە، ئامادەم لە پێناو چاكسازیی شەهید بم".

ئەو پەیامەی سەدر لە كاتێكدایە هەفتەیەكە لایەنگرانی دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێكیش دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراقدا گرت.



PM:08:25:03/08/2022