نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نەیهێشت کات زۆر تێپەڕیت و وەڵامی سەدر دەداتەوە و دەڵێت " رێز لە دامەزارەکان بگرن ".
لە پۆستێکدا لە تویتەر، مالکی وەڵامی سەدر دەداتەوەو دەڵێت " گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەری کێشەکان سەرەتا بە گەڕانەوە بۆ دەستور و ڕێزگرتن دامەزراوە دەستورییەکان دەستپێدەکات".
ئەمشەو سەدر لە نوێترین و راشکاوترین پەیامدا داوا دەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، هەروەها جەختی کردەوە کە کۆبوونەوە لەگەڵ چوارچێوە ناکات.