وێنە و ڤیدیۆ.. خانمە ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد واز لە گۆرانی وتن دەھێنێت و دەبێت بە باڵاپۆش

خانمە گۆرانیبێژی کورد دیلانار یەڵدز، كە ماوەی چەند ساڵێكە وەكو هونەرمەند دەركەوتووە، وازی لە گۆرانی وتن هێنا و تەواوی بەرهەمەكانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە و بوو بە باڵاپۆش.


دیلانار یەڵدز، لە رێگەی لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین گرتە ڤیدیۆ و وێنەی خۆی بە سەرپۆشەوە بڵاوكردەوە و ئاشکرایکرد، كە بە تەواوی دەستی لە كاری هونەری هەڵگرتووە و بووە بە باڵاپۆش.


هاوكات لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا دیلانار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم كارەی بە مەبەستی پەیداكردنی ناوبانگ نییە، بەڵكو ئەوە شتێكە كە لە نێوان خۆی و خودایە، لە ئەمڕۆوە بڕیار دەدات تەنها بۆ خودا بژی و چیتر هونەرمەند نییە.


دیلانار یەڵدز لە دەڤەری باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە ئیستەنبوڵ گەورە بووە و خوێندویەتی، باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی سەرسەنگە و دایکیشی خەڵکی ئامێدییە، لە ئێستاشدا لە باشووری کوردستان دەژی


بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی خوێندنی ئۆپێرای تەواوکردووە، یەکەمین کچە لە باشووری کوردستان ئەو بڕوانامەیەی هەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ بوو



PM:10:17:03/08/2022