ڤیدیۆی پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان ترامپ و سەدام حسێن بڵاودەکرێتەوە


کەناڵی ئارتی روسی گرتە ڤیدیۆیەکی گفتوگۆی نێوان سەدام حسین سەرۆکی پێشوو تری عێراق و ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای بڵاوکردۆتەوە.

ئەو گرتەڤیدیۆیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ترامپ لە رێگای تەلەفونەوە گوێی لە دەنگی سەدام دەگرێت کە دەڵێت" پەیامم بۆ خەڵکی عێراقی بەرێز، من دەگەرێمەوە بۆعێراق، بۆ سزادانی ئەوانەی غەدریان لە ئێمە و لە عێراقییەکان کرد".

ڤیدیۆکە لە ژێر ناویشانی " سەدام تا ئێستا لە ژیاندایە، پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان سەدام حسێن و ترامپ لە ساڵی ٢٠٢٢ دا".
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ڤیدیۆیە مۆنتاژکراوە لە دیمەنێکی تەواو هاوشێوەدا لە ساڵی ٢٠١٨دا.

وەک ئەو ئاژانسە دەڵێت " لە راستیدا ڤیدیۆیەکە پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان ترامپ و سەرۆکی مەکیسک ئیرنیکی بینیا نییتۆیە لە تیک تۆک بڵاوکراوەتەوەو، دەنگی سەرۆکی مەکسیک نزیکە لە دەنگی سەدامەوەو کەسێکی تەزویری کردووە و سەوتی سەرۆکی مەکسیکی گۆڕیوە بە سەدام حسین". 


PM:10:46:03/08/2022