باڵی سەربازی سەدر هەڕەشە دەكات


بەرپرسێكی سەربازی هێزەكانی موقتەدا سەدر هەڕەشە دەكات و رایدەگەیەنێت "گەندەڵكاران رۆژەكانتان دەژمێردرێت".

تەحسین حمێداوی، بەرپرسی گشتی سەرییەكانی سەلام (باڵی سەربازی سەدر) لە تویتێكدا نووسیویەتی "حسێنی شۆڕشگێڕ پێشەنگمانە، شۆڕشە مەزنەكەشی قوتابخانەمانە، ئێمەش تەنیا قوتابی شۆڕشی چاكسازین، كە خانەوادەی سەدر پێیدا رۆیشتوون، ئێوەش ئەی گەندەڵكاران مانەوەتان بووەتە چەند رۆژێك". 

ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە وتارەكەی رایگەیاند "چاكسازی تەنیا بە قوربانیدان دێتە دی، منیش تەواو ئامادەم بۆ شەهیدبوون لە پێناو چاكسازیدا، شۆڕشەكە لەلایەن سەدرییەكانەوە دەستی پێكرد، ئەوانیش بەشێكن لە گەل".



PM:11:32:03/08/2022