نرخی نەوت بەرز بووەوە


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و چەند سەنتێك زیادیكرد.

ئاژانسەكانی هەواڵا بڵاویانكردەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە 53 سەنت بەرز بووەوە و بە 97 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 55 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 21 سەنت مامەڵە پێوەكرا.
 
هەر بەپێی هەواڵەكان گۆڕانكاری لە نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریكا و چین بوو.



AM:08:47:04/08/2022