ڕەوشی تەندروستی یەکێک لە گیراوانی بادینان بەهۆی مانگرتن لە خواردن تێکچوو

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئاشکرایکرد، بەهۆی بەردەوامی مانگرتن لە خواردنەوە، رەوشی تەندروستی شڤان سەعید کە یەکێکە لە گیراوانی بادینان لەناو زینداندا تێکچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٢، ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، "برای شڤان سەعید رایگەیاندووە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە ئەنجامی مانگرتنی، شڤان سەعید گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە " سەلامەتی براکەی و تەواوی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە و پێویست بە زووترین کات و بێ مەرج ئازاد بکرێن".

چەندین ڕۆژە زیندانیانی بادینان بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئازاد کردنیان مانیان لە خواردنی خواردن گرتووە، ئەمڕۆش باری تەندروستی یەکێک لە مانگرتوان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

 



PM:02:56:04/08/2022