هەولێر.. بەهۆی دەستکاری کردنی کوالێتی بەنزین ١٦ بەنزینخانە سزادران

 ئەمڕۆ پێنج شەممە، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ١٦ بەنزینخانەن بەهۆی خراپکردنی کوالێتی بەنزینەوە لە سنووری پارێزگاکە سزادراون.


پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند " له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالێتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، ١٦ بەنزینخانە لە سنووری هەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و رێککاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە " تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان راسپێردراون، جگە لە توندکردنی رێککارەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران، پشکنینی بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان دەفرۆشن".


ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین بەبزین خانە سزادراون بە هەمان ههۆکا،  لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتی ئەو بەنزینخانانەی سزادراون ١٨٨ بەنزیخانەن.



PM:03:52:04/08/2022