سەدر: گرنگە یەکڕیزی لەسەر بنەمای رەتکردنەوەی گەندەڵی بێت

رێبەری رەوتی سەدر وەڵامی حەشدی شەعبی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت" زۆر گرنگە یەکڕیزی لەسەر بنەمای رەتکردنەوەی گەندەڵی بێت". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نوێترین پەیامی بڵاوکردەوە و دەڵێت" یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به‌پێی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و بێزراندنی شوێنكه‌وته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه‌ و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران بێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا موقتەدا سەدر  دەشڵێت" عێراق پایتەختی یەكەم شیعەیە، ئەمەش مانای وایە ئەوانی تر بگەڕێنەوە بۆ عێراق نەك عێراق وابەستەی ئەوانی تر بین". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەزانم حەشدی شەعبی لە باسی یەکڕیزیدا لە گەڵمانن و لە هەموو لایەک زیاتر لە بۆچوونەکانی ماڵی سەدرەوە نزیکن، هەروەکو چۆن خۆیان بۆ عێراق کردووەتە قوربانی و لە باشترین ئامادەییدان پشتیوانی و بەرگری لە چاکسازی دەکەن و ئەوان قەبوڵی ناکەن سەر بە هیچ لایەنێک بن، چونکە دژی داگیرکارین.

ڕاگەیەندراوەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فالح فەیاز سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری راگەیاند" دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، پرسێک نییە تەنھا تایبەت بێت بە رەوتی سەدر، بەڵکو جێگای بایەخی لایەنە سیاسی و ھاوپەیمانییەکانی دیکەیشە ھیچ ھەڵوێستێکی لەبارەی پرسی دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی نییە".

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی ئێستای عێراق، حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی بۆ دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان نییە، داوکاری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، پرسێکی گرنگە و قبوڵ ناکرێت، ئەگەر تەنھا لەلایەن یەک لایەنەوە کە پێشنیاز بکرێت.


PM:07:05:04/08/2022