نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

کەمێک پێش ئێستا بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٣ دۆلار و ٧١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئاکامەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیایەوە، بەڵام بەهۆی هەوڵی سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئەوروپاوە نرخی نەوت بەم شێوە خەیاڵیە دابەزی.


PM:08:04:04/08/2022