دادگای فیدراڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه‌

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی له‌باره‌ی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ره‌تكرده‌وه‌ و بە "نادەستووری" ناوی دەبات.

شیروان دووبەردانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" سکاڵایەک کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقییەوە تۆمارکرابوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی ڕەتکراوەتەوە". 
ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لایەنی سکاڵاکار هیچ بەرژەوەندییەکی لە سکاڵاکەدا نییە.

عەلی شەداد ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان تۆمارکردبوو، ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا دەڵێت قەوارەی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە"، دژی ماددەکانی (٥ ،١٣، ١٩، ١٢٠ و ١٢٥)ى دەستووری عێراقە.


PM:08:33:04/08/2022