"لە هەندێک ناوچەی هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە ٥١ پلەی سیلیزی"

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ و سبەی لوتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە (٥١) پلەی سیلیزی. 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا، لەئەنجامی بەردەوامی شەپۆلی گەرما پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٦ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٥ بە ٢٩ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٢ پلە ) لە ناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرزدەبێتەوە نزمترین ٣٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٢٨ پلە دەبێت.  

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممەش لوتکەی کاریگەری ئەم گەرمایە دەبێت و بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو کەش گەرمتر دەبێت، بەھۆی ھاتنی شێ لە باشوری رۆژئاوای عێراقیشەوە ھەستکردن بە گەرماکە زیاتر دەبێت. 


AM:12:40:05/08/2022