كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە حەنانە بەڕێوە دەچێت


وا بڕیارە ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر كۆببێتەوە ئەمەش دوای كۆبوونەوەی جنین پلاسخارت و موقتەدا سەدر.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاری نەجەف‌و لە ناوچەی حەنانە، هادی عامری‌ و موقتەدا سەدر كۆدەبنەوە و كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی دیواین پێشهاتە سیاسییەكان‌و یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان‌و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقە.

ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆش لە كاتێكدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جێنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، گەیشتە نوسینگەی موقتەدا سەدر لە حەنانەی نەجەف، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ناوبراو.   

لە كۆبوونەوەكەدا پلاسخارت و سەدر دۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كردووە و بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، پلاسخارت كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی داناوە.



PM:12:19:05/08/2022