بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبیلێکەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا

وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین رایگەیاند، لەسەر ڕێگای قەمتەران ئۆتۆمبیلێک گڕیگرتو بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

 

 ئەمڕۆ هەینی، عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی قەمتەران ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا گڕی گرتووە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئۆتۆمبێلەکە خێزانێکی تێدابووە کە لە ژن و مێرد و منداڵێک پێکهاتبوون، باوکەکە کە شۆفێری کردووە سوتاوە و گیانی لەدەستداوە بەڵام دایک و منداڵەکە رزگارکراون.

 

باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی شۆفێرە بەتەواوەتی سوتاوە تیمەکانیان لە هەوڵدان بتوان بەجۆرێک تەرمەکەی دەربهێنن و دواتر رەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت.

 

 



PM:07:34:05/08/2022