زاخۆ.. کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


پۆلیسی زاخۆ ڕاگەیاند " کچێکی تەمەن ١٤ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ".   
 
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " کچێکی شنگالی بەناوی (ن.س.م) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ واتە تەمەن (١٤) ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە." 

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکە نەزانراوە. 
  
تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادگای زاخۆ کراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، وەک پۆلیس رایگەیاندووە. 

هەروەها پۆلیسی ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند کە گەنجێکی  زاخۆ بەناوی "کوڤان پساغا سندی" لە کاتی مەلەکردن لەنێو مەلەوانگەیەکدا خنکاو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کرا .



PM:08:37:05/08/2022