ئامێدی.. تورکیا ٩ جار دوو شوێن بۆردوومان دەکات

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای  تورکیا ٩ جار گوندەواری دەڤەری نهێل لە سنووری ئامێدی بۆردومانکرد و هەپەگەش خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەری تورکیای ئاشکراکرد.

 

لەماوەی شەو ڕۆژێکدا، هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر چەند ناوچەیەک لە سنووری قەزای ئامێدی لە چاو رۆژانی رابردوو زیادیکردووە.

 

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا نۆ جار دەوروبەری گوندەکانی سگێرێ و سەرگەلێ و کوركو و بناڤی لە دەڤەری نهێل سەر بەقەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆردوومانەکە زۆر نزیك بووە لە گوندی سەرگەلێ، بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای هاوڵاتیان دروستکردووە.

 

راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل"هەپەگە" خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر لە گردی FMو کوژرانی هەشت سەرباز لە گردەکانی مەیمۆن و سینەك راگەیاند.



PM:08:49:05/08/2022