ئەمشەو هەینی لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە، تەقە لە بەرپرسێکی یەکێتی
دەکرێت کە بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە.
بەختیار جەمیل کاوانی بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ
ئێوارە لە رێگای گەڕانەوەم لە شاری سلێمانی بۆ شاری هەولێر لە هەولێکی تیرۆرستی
رزگارم بوو".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان و یەکێتی نیشتمانی
کوردستان هیچی لە بارەی ئەو رووداوەوە رانگەیاندووە.