حكومەتی هەرێم بە فەرمی رۆژێك پشووی راگەیاند

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رۆژی دووشەممە پشووی رەسمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان". 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی دووشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕەمی (١٤٤٤)ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە". 

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت.


PM:01:45:06/08/2022