بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا ایگەیاند " کوڕ و باوکێکیان
دەستگیرکردووە لە ناوچەی (غەزالییەی) ، کە هەڵسابوون بە فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان
بە گەنجێک لە پارێزگای دهۆک .
وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " دوای ئەوەی مەفرەزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا، بەشی بەرەنگاربوونەوەی
بازرگانیکردن بە مرۆڤ زانیارییان بەدەست گەیشت سەبارەت بە باوک و کوڕێک کە
بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەکەن و هەڵساون بە فرۆشتنی گورچیلەی
کچەکەیان بە هاوڵاتییەک لە پارێزگای دهۆک بە بڕی هەشت ملیۆن دینار، دەستبەجێ تیمێک
بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە پێکهێندرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا
باسی ئەوەشکراوە، دوای لێكۆڵینەوە و
كۆكردنەوەی زانیاری، لەسەر باوک و کوڕەکە لەلایەن تیمەکەی بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی تاوانی لە بەغدا، لە ئاکامدا توانرا هەردوو تۆمەتبار لە ناوچەی
غەزالی-یەی بەغدا دەستگیربکرێن".
لەئێستادا هەردوو
تۆمەتبار بەپێی بڕگەکانی ماددەی ١٨ی یاسای ئەندامەکانی راگیراون و لێکۆڵینەوە
لەگەڵیاندا بەردەوامە.