وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
رایگەیاند، " بەھۆی چەند ھۆکارێک نرخی کەلوپەلی خۆراک بەرەو ھەرزانبوون دەچێت".
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی
کوردستان، بەمیدیای فەرمی پاتی ڕاگەیان "لەمەودوا
ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا
کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە و
ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش
وەجبە دابەشکراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل
لە بازاڕ ھەیە".
ناوبراو وتیشی "ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی
لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و
تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکوومەت بڕیاری لێدەدات".
باسی لەوەشکردووە، نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە
ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتووە.