رێگری لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەكرێت بڕۆنە بەردەركی سەرا


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئومێد حەمە و رێبوار ئەوڕەحمان و بەدریە ئیبراهیم، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە شەقامی پیرەمێردی شاری سلێمانی ویستیان بەرەو بەردەركی سەرا بڕۆن بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندان، بەڵام لەو كاتەی ئومێد حەمە لایڤی فەیسبووكی كردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان رێگریان لێكردن.

بڕیارە كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ خۆپیشاندان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند شوێنێكی دەستنیشان كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئومێد حەمە و رێبوار ئەوڕەحمان و بەدریە ئیبراهیم، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە شەقامی پیرەمێردی شاری سلێمانی ویستیان بەرەو بەردەركی سەرا بڕۆن بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندان، بەڵام لەو كاتەی ئومێد حەمە لایڤی فەیسبووكی كردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان رێگریان لێكردن.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ رێگریكردن لە خۆپیشاندان لە چەند رۆژی رابردووەوە هێزە ئەمنییەكان لە كوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و چەندین بەرپرسی (نەوەی نوێ)یان دەستگیركردووە.





PM:04:34:06/08/2022