جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیرکراون".
کەمێک پێش ئێستا جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد" زیاد لە (٣٠) ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە، دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە" تەواوی کۆنسوڵییەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادارکراونەتەوە".
دەشڵێت" چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیرکراون".