ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەك لە بانكەكانی سلێمانییەوە یگەیاند "لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دووشەممەی كردووە بە پشووی فەرمی ، بەڵام مووچەی پەروەردە دابەشدەكرێت".

بەگوێرەی خشتەی مووچەی مانگی حەوت، دووشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، بەڵام ئەمرۆ حكومەتی هەرێم ئەو ڕۆژەی كردە پشوو.

سەرچاوەیەكیش لە بانكەكانی سلێمانییەوە ئاشکرایکرد، ئەو بانكانەی مووچەی پەروەردە دابەشدەكەن، دووشەممە دەوام دەكەن و مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دابەشدەكەن.



PM:06:08:06/08/2022