بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی ئۆپڵ ڤیكترا و بارهەڵگرێكی فلات لەسەر رێگای نێوان ناحیەی كەڵەكچی  و شێخان دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرجەم قوربانیەكان كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا بوون رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراون، لێكۆڵینەوەی تیمەكانی هاتوچۆش لەسەر روداوەكە دەستیپێكردوە.



PM:08:01:06/08/2022