بەڕێوەبەری ئێن ئارتی: دەیان رۆژنامەنووس و كارمەندان دەستگیركراون


ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی رایدەگەیەنێت، دەیان پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس و كارمەندیان بێ فەرمانی دادوەر دەستگیركراون!

ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاندووە "لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا دەیان پەیامنێر و ڕۆژنامەنوس و كارمەندیان بێ فەرمانی دادوەر دەستگیركراون!، ئۆفیسەكانمان یان داخراون یان بەهێز دەورەدراون یان بەرپرسەكانیان فڕێندراوە!، بەرپرسیارێتی ستافە و ڕۆژنامەنوسە فڕێندراوەكانی ئێن ئاڕ تی لە ئەستۆی دەسەڵاتە!".

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد "سەرجەم كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان و ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە پێشێلكارییەكانی دەرهەق بە ئێن ئاڕ تی ئاگاداركراونەتەوە!".

ئاوات عەلی دەڵێت "ئێن ئاڕ تی لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا لە بەرەی خەڵك و ئازادی ڕادەربڕیندا بووە و لە هەر دۆخێكیشدا بێت هەروا دەمێنێتەوە!".



PM:09:21:06/08/2022