نوێترین رای سەدر سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق


موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق بۆتە داواكارییەكی جەماوەریی.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە و  ڕایگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواكارییەكی جەماوەری، دەشڵێت، كاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان".  

هەروەها سەدر داوا لە جەماوەرەكەی و گەلی عێراق دەكات هەڵوێستی جددییان هەبێت بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە گەندەڵی، چونكە بەوتەی سەدر "شۆڕشەكەیان بەردەوامە".
   
لە رۆژانی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد.



PM:09:36:06/08/2022