لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لە بارەی دەستگیرکراوە رۆژنامەنووسەکانەوە راگەیاندنێکی بڵاکردەوە


لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوای ئازادكردنی میدیاكاران دەكات و داواش لە تیمەكانی راگەیاندن دەكات بەپێی یاسا و رێساكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵسوكەوت لەگەڵ حاڵەتی لەم جۆرەدا بكەن.

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەسەروبەندی داواكاری خۆپیشاندان و ھاتنە سەرشەقامدا، بێگومان میدیاكاران لەم حاڵەتەدا دەستگیر دەكرێن، چونكە بەپێی یاسای خۆپیشاندانی ساڵی ٢٠١٠ رێكخستن و ئەنجامدانی گردبوونەوەو خۆپیشاندان رێگەپێدانی دەزگا خۆجێیەكانی پێویستە".

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەك پەیامنێرو میدیاكاری سنووری لقەكەمان تائێستا دەستگیركراون، لە سۆنگەی بڕوابوونمان بە مافی ھاووڵاتیبوون و ئازادی رووماڵكردن، داوای ئازادكردنی میدیاكاران دەكەین و ھاوكات رووی دەممان دەكەینە تیمەكانی راگەیاندن كە بەپێی یاساو رێساكانی ھەرێمەكەمان ھەڵسوكەوت لەگەڵ حاڵەتی لەم جۆرەدا بكەن".

هەروەها دەڵێت "سەلامەتی ژیان و ھەڵسوكەوتی مۆدێرنانە و مرۆڤانە لەگەڵ گیراوەكان داواكاریمانە تا ئەو ساتەی ئازاد دەكرێن".




PM:10:08:06/08/2022