لیژنەی ئەمنی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا هیچ پەرلەمانتار و راگەیەنراوێك دەستگیرنەكراون.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "پاش وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاساییش لە هەرێمی كوردستان، بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە لە ئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێك و هیچ ڕاگەیاندكارێك دەستگیر نەكراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە".  

ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی دەوروبەری، ژمارەیەك پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و راگەیاندكار دەستگیركران.



PM:10:29:06/08/2022