بەرێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی ئەمڕۆ و سبە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى
گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما (١-٢) پلە نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ
دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم لە هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما نزم
دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو بە (٢-٣) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
راپەرین : 41
گەرمیان: 45