بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا
بە ٩٥ دۆلار و٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا
بە ٩٤ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە..
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە
٨٩ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ١
سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە
سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە.