هەناردەکردنی بەنزینی عێراقی بۆ سلێمانی زیاد دەکرێت

بڕیارە ئەو بەشە بەنزینەی سلێمانی کە لەلایەن بەغداوە هەناردە دەکرێت، بۆ ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزینی رۆژانە بەرزبکرێتەوە.

بڕیار رەشید ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،  دوێنێ یەک شەممە، بە زارەکی ئاگادارکراوینەتەوە سەبارەت بەوەی وەزیری نەوتی عێراق رەزامەندی لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی بۆ ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزینی رۆژانە دەربڕیوە، ".

باسی لەوەش کرد، "لە ئایندەیەکی نزیکدا بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزیری نەوت، ئەو بڕە زیادکراوەی بەنزین دەگاتە سلێمانی و ئەمە یەکەمینجاریشە ئەو رێژە زۆرەی بەنزین بڕیاری لەبارەوە بدرێت بۆ سلێمانی".

 

 



AM:09:06:08/08/2022