نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ دوو شەممە،  نرخی دۆلاری ئەمریکی لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی زیاتر دابەزی .

 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

 

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

 

 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

 

 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

 

 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٧٥ دینارە.

 

 

  - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٨٧٥ دینارە.

 

 

 - نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٦٢ هەزار دینارە.

 



AM:11:26:08/08/2022