پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خۆڵباران دەستپێدەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومە لەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ئاشکراکرد، سبەینێ پلەى گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکات، دواى نزمبوونەوەى لەمڕۆدا، لەگەڵ بوونى تۆزو خۆڵ

 

ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بەم شێوەیە هاتووە :

 

 

ئەمڕۆ 8- 8- 2022 

 

 

کەش/ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵ تاکو کاتەکانی بەرەبەیان  بەردەوامی دەبێت کاریەگەری لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێ.. 

 

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س 

 

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا

 

پلەکانی گەرما / کە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

مەوداى بینین / لەنێوان (6-7) کم  دەبێت لەناوچەکانی رۆهەڵاتی هەرێم وە باشوور لەنیوان (3-5) کم دەبێ

 

 

 

سبەی 9- 8- 2022 

 

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم

 

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە  (1-2) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو

 

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س 

 

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا

 

مەودای بینین /  ( 7– 9 ) کم دەبێت

 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر  : 43 

 

سلێمانی : 41 

 

دهۆک  : 40 

 

کەرکوک : 45 

 

زاخۆ     :42 

 

هەڵەبجە : 42 

 

سۆران  : 40 

 

راپەرین : 41 

 

گەرمیان: 44 

 

 

 



PM:12:48:08/08/2022