بەشێكی دیكەی شایستە دارایییەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ ٨ی ئاب، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی نەوزاد شێخ كامیل ڕایگەیاند " بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار چووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارە بەسەر جوتیاراندا دابەشبكرێت".

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی نەوزاد شێخ كامیل ڕایگەیاند، "بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بریتییە لە بەشێكی تری شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2022".

 

وتیشی " پاش تەواوبوونی ڕێكارە كارگێری و داراییەكان، لە ئایندەیەكی نزیكدا بەسەر جووتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستكردنی گەنم بە سایلۆكان دابەش دەكرێت".

 

پشكی پارێزگاكان بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبێت :

 

سلێمانی، بڕی ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار.

 

هەولێر، بڕی ٣٠ ملیار دینار.

 

دهۆك، بڕی ١٧ ملیار دینار.



PM:12:58:08/08/2022