عەزیز وەیسی لەبارەی هاوسەرگیری دووەمی ڕوونکردنەوە دەدات

گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، لەبارەی هاوسەرگیری دووەمی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە". 

عەزیز وەیسی لە ڕوونکردنەوەکەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە" وێنەیەکی من بڵاوبوەتەوە گوایە من بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریم کردبێت، لێرەدا ڕای دەگەیەنم کە دوورە لە ڕاستییەوە، تەنها من بەشداری ئاهەنگێکی لە دایک بوونم کردووە، من ئەم دادەیە وەک کچم وایە، تیکەڵی عایلەیانم من لێرەوە داوای لێبووردنیان لێ دەکەم". 


عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 


PM:01:51:08/08/2022