ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەستدا

ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەبریە جەوانمێری ڕۆژی یەکشەممە دوێنێ یەکشەممە دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکان دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرستارێک بە ناوی (ن.ا) لە نەخۆشخانەی شوهەدا دوای گیان لەدەستدانی سەبریە جەوانمێری لە نەخۆشخانە دیار نەماوە و هەڵاتووە.

سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێر سەر بە ناوچەی پشت تەنگ لە سەرپێڵی زەهاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.


PM:02:15:08/08/2022