سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لە وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پێشتر باس له‌وه‌ده‌كرا، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ته‌نها موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و ده‌زگایانه‌ى دیكه موچه‌كانیان ده‌كه‌وێته ڕۆژى دواتر".
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانیكردووه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردە هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى كاروكاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاى ئاسایش، كه به‌پێی خشتهكه ڕۆژى خۆیانه بۆ موچه، موچه‌یان پێده‌درێت.
جەختیشیکردەوە، جگه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، كه ڕۆژێك دواكه‌وتووه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له واده‌ى دیاریكراوى خۆیاندا موچه‌کانیان دابەشدەکرێت.