هەپەگە كوژرانی (١٤) سەربازی توركیای راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چەند چالاكییەكی گەریلاكاندا (١٤) سەربازی سوپای توركیا كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو، سەنگەرێك و رادارێك ڕوخێنران و تێكشكێندران". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:

لە ٦ی ئابدا كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە شاخی كوردینەیاندا. لە ئەنجامی گورزی قورسدا ٢ داگیركەر سزادران، سەنگەرێكیش روخێنرا.

ئەم چالاكیە بۆ یادكردنەوەی فەرماندەی نەمرمان عەگید گارزان ئەنجامدرابوو، كە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێكی ناجوامێرانەی دەوڵەتی توركی داگیركەر شەهیدببوو.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:

لە ٤ی ئاب كاتژمێر لە نێوان ٠٩:٣٠-١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سێ جار بە تاكتیكی نیشانشكێن چالاكی ئەنجامدرا و ٣ داگیركەر سزادران.

لە ٦ی ئابدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەكی سوك و نیشانشكێن لە داگیركەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا ٢ داگیركەر سزادران و سیستمێكی راداریش تێكشكێنرا.

لە ٦ی ئابدا كتژمێر ٠٥:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە سابوتاژ لە داگیركەران درا كە لە جموجۆڵدابوون. لە ئەنجامدا دوو داگیركەر سزادران.

لە ٧ی ئابدا كاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشكێن لە داگیركەران درا و داگیركەرێك سزادرا.

لە ٧ی ئابدا لە كاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیركەران كە دەیانوییست بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ بێن، هێزەكانمان چالاكیان كرد. لە ئەنجامی ئەو دەستوەردانەدا داگیركەران ناچاربوون تائاستێك بكشێنەوە.

لە ٧ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەكی سوك لە داگیركەران درا و ٤ داگیركەر سزادران، داگیركەرێكیش برینداربوو.

لە ٧ی تەمموز كاتژمێر لە نێوان ٢١:٣٠- ٢٢:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی داگیركەران بە چەكی قورس سەنگەرەكانی شەڕیان بۆردومان كرد و دواتر ویستیان پێشڕەوی بكەن، هێزەكانمان لە داگیركەرانیاندا و داگیركەران ناچار بوون تائاستێك بكشێنەوە.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی

لە ٦ و ٧ی ئابدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی تونێلەكانی شەڕ بۆردومان كرا.

لە ٧ی ئابدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر ٦ جار بە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی تونێلەكانی شەڕ بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی قورس، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی هێرشبەر:

لە ٧ی ئابدا گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا ٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كرا.

لە ٧ی ئابدا گۆڕەپانی گوندی دڕێی گارە ٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كرا.

لە ٧ی ئاب گۆڕەپانی قاشورای مەتینا و گۆرەپانەكانی بەرخودانی كوڕەژارۆ و شاخی جودی ١٢ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ٧ی ئاب گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەكی قورس بۆردومان كرا. 


PM:05:01:08/08/2022