وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا شەش هه‌زار و ٣٨٠ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپەڕی (سپی) كه‌وتوه رایگه‌یاندووه" له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، ١ی ئاب تاوه‌كو ٧ی ئابی ٢٠٢٢ شەش هه‌زار و ٣٨٠ حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ١٨ هەزار و ٧٣١ تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٣١ هەزار و ٥٧٨ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، (١١) حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٥١ هەزار و ١٧٨ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٢٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٦٥٢ كەسیان چاكبوونەتەوە.