"گۆڕینی رەنگی چاو رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی بینین"



كۆمەڵەی پزیشكی چاو رایدەگەیەنێت ماوەیەكە لە سۆشیال میدیا، ریكلام گۆڕینی رەنگی چاو دەكرێت، بەڵام ئەوە مەترسیدارە و رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی بینین.

كۆمەڵەی پزیشكی چاو ‎لە راگەیەندراێكدا هۆشداری دەدات لە دەربارەی ئەو هەڵمەتەی سۆشیال میدیا كە باس لە گۆرینی رەنگی چاو بە شێوەی جوانكاری بە لێزەر یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستكردی ڕەنگاو ڕەنگ دەكات.

‎لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنیا پەسەندكراوە بۆ چەند جۆرێكی دیاریكراو لە نەخۆشیەكانی چاو وەك نەبوونی ڕەشكێنەی چاو، بە هیچ شێوازێك ڕێگەپێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانكاری ئەنجام بدرێت، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین ماكی مەترسیدار و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین لە چاودا".

راگەیەنراوەكە ‎ئاماژەی بەوەكردووە "كۆمەڵەكەمان بە هەموو شێوازێك ئەو ڕێكلام و بانگەشانەی بۆ جوانكاری گۆرینی رەنگی چاو دەكرێن لە سۆشیال میدیا رەتدەكاتەوە كە لەگەڵ رەوشت و بەهاكانی پزیشكی ناگونجێت. بۆیە لێرەوە بە هەموو لایەك ڕادەگەینین كە ئەم جۆرە زانیارییە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بەهیچ شێوەك نەكەونە داوی ئەم هەڵانەوە".



PM:10:24:08/08/2022