لێدوانێكی جیاواز لە چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە پێشنیارەكەی سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە


سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێیە تا سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بكات".

عائید هیلالی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە "سەرجەم هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ پێشنیارەكەی سەدرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڵام ئەم پێشنیازە پێویستی بە كۆمەڵێك ڕێكار هەیە كە یەكەمیان دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان لایەنەكانە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "گرنگترین بڕگە بۆ جێبەجێكردنی ئەم پێشنیازە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێیە، چونكە هەڵبژاردنی نوێ ناتوانرێت لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی كاربەڕێكەر ئەنجام بدرێت".

هەروەها دەڵێت "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هێشتا پابەندە بە كاندیدەكەیەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كە محەمەد شیاع سودانیە".



PM:11:23:08/08/2022