دوو منداڵ لە ڕۆژێکدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو منداڵی تەمەن (٩ و ١٢) ساڵان لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوو منداڵی (٩ و ١٢) ساڵانی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی (ئەمیر محەممەد ئەبولوەفای)ی و (فەرهاد خودایی) کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی تەمەن نۆ ساڵ خۆی هەڵواسیووە و فەرهاد خودایش لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو منداڵە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پێنج منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن خوار (١٨) ساڵی خەڵکی کۆیەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


AM:09:01:09/08/2022