کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سوک، خێراى باش مام ناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە، خێراى با مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠ )کم، هاوکات مەودای بینین (٨ – ٩) کم دەبێت. 


AM:10:15:09/08/2022