ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەك پێنج دۆلار دابەزی و كەمێك دووركەوتەوە لە بەرزترین ئاستی چەند رۆژی ڕابردوو، لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٧٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٢٥) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٨٠) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٢٠) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٩٠) هەزار دینارە.