سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی (تەموزی) فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێش مووچەی چەند شوێنێك دابەشبکرێت. 

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردوەته‌وه‌، سبەینێ چوارشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ وەزارەتی (ئەوقاف و کاروباری ئاینی و وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری و مافی مرۆڤ و دەستەی دەسپاکی و دەستەی وەبەرهێنان دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی)، دابەشدەکرێت. 


هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە، به‌پێی خشته‌كه‌ی دارایی بێت بڕیارە لە ماوەی (٢٠) رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان بە خانەنشینانیشەوە دابەشبکرێت. 


AM:11:01:09/08/2022