ئەو فەرماندەیەی تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران خۆی ڕادەستی دادگا کرد

لیوا حاجی عوسمان فەرماندەی پێشووی لیوای (١٣٦) هێزەکانی (٧٠)  پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی، کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری، خۆیان رادەستی دادگا کرد. 
 
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە رادیۆی دەنگی ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لیوا عوسمان حەسەن ناسراو بە حاجی عوسمان، لیوای پێشووی لیوای (١٣٦)ی هێزەکانی (٧٠)ی پێشمەرگە، لەگەڵ هەشت پێشمەرگە و پاسەوانی دا خۆی رادەستی دادگا کردووە".

ڕوونیشیکردەوە، ماوەی دوو ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری لە ساڵی (٢٠٢٠) هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان لەسەر بنەمای سکاڵایەکی خێزانی (شڤان محەمەد شکور) بووە، کە یەکێک بوو لە قوربانیانی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی کفری لە ساڵی (٢٠٢٠) بەڕێوەچوو.


AM:11:22:09/08/2022