د. مەحمود عوسمان سیاسەتمەتدار و چاودێری سیاسی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌مشێوه‌یه بمێنێت دوور نییه پریشكی بگاته هه‌رێمی كوردستان، چونکە ئه‌وه‌ی كه له به‌غداد ڕووده‌دات ئێستا دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه یه‌كێكیان مه‌یلی سه‌دره یه‌كێكیشیان مه‌یلی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه و له گه‌ڵیانن، ئه‌گه‌ر ناكۆكی ئه‌وان (سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی) په‌ره‌بسێنێت لێره‌ش په‌ره ده‌سێنێت".
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" عێراق كه‌وتۆته ده‌ست كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێک كه توانای ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته‌یان نییه، وه هه‌ر ته‌ركیزێكمان له‌سه‌ر كێشه‌ی حیزبه یان كوتله‌كان یان كه‌سی ناكۆكیه‌كانیان بووه به دوژمنایه‌تی له هه‌موو وڵاتێک ناكۆكی سیاسی هه‌یه حیزبه‌كان جیاوازن هه‌یه له حكومه‌تدایه و هه‌یه له ئۆپۆزیسیۆندایه، به‌ڵام ئه‌مانه بوونه‌ته دوژمن له‌گه‌ڵ یه‌كتری ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و دوو حیزبه وه‌كو دوژمنی یه‌كترین له‌به‌رئه‌وه ئه‌مانه هی ئه‌وه نین ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، چه‌ند ساڵێكه ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستیانه‌وه په‌رێشانه و كه‌سیش نییه بێت ڕزگاریان بكات هه‌رخۆیانن له‌و نێوانه‌دا، ئه‌وه‌ی كه ئێستا سه‌در ده‌یكات سه‌در بووه به بگل الساحه- پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان به‌كه‌یفی خۆی په‌رله‌مان ده‌گرێت، هه‌رچی بێت ته‌نانه‌ت ڕای ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت ئه‌و شێوه كارانه هیچی هی ئه‌وه نین بڵێن یاساییه یان ده‌ستوریه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه، كه‌سیش ناوێرێت باسی بكات و ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت به‌ڕاستی ئه‌وه شتێكی سه‌یره له‌به‌رئه‌وه من ته‌سه‌ور ده‌كه‌م دۆخێكی زۆر زۆر خراپه نازانین ده‌گاته چی ، وه هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی عێراقی هه‌ژاردا نییه".
وتیشی" عێراق به‌ره‌و خراپتر له ئێستای ده‌بات، چونكه عێراق ئێستا كێشه‌ی زۆره هه‌ر له گه‌نده‌ڵی و له بوونی میلیشیای به‌ڕه‌ڵا و ئینجا ئێستا مه‌سه‌له‌ی وشكه‌ساڵی و به بیابان بوون و ئه‌و شتانه‌شی هاتۆته‌سه‌ر، وه پاره‌ی سیاسی كه دزراوه و نێردراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و شتانه‌ی لایه‌نه‌كان باسی ده‌كه‌ن میلله‌تی عێراقی دۆخی زۆر زۆر خراپه، خزمه‌تگوزاریی پێویستیان نییه، ئه‌م كوتلانه‌ی كه هه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن به‌یه‌كه‌وه هاوكاربن و ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رن و خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، به‌ڵام بوونه‌ته دوژمن و دوژمنایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن، وه هیچ حیسابێک بۆ هاوڵاتی ناكه‌ن ئه‌وه نزیكه‌ی ١٠ مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌تا ئێستا هیچ شتێک نییه به پێچه‌وانه‌وه خراپتر بووه، له وڵاتانی دنیا به دوو بۆ سێ ڕۆژ وه‌زاره‌ت داده‌نرێت ئێمه‌ش حاڵه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌بینرێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستن له عێراقدا پیاوی ده‌وڵه‌ت نین و ئه‌وه‌نین كه بتوانن ئه‌و وڵاته ببه‌ن به‌ڕێوه ئیتر وڵات و میلله‌ته‌كه به گشتی زه‌لاله‌تیه‌تی به‌ده‌ستیانه‌وه".
د. مەحمود عوسمان دەشڵێت" كاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوانه‌ی به‌غداد كاریگه‌رییەکی خراپه، بێگومان هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه حكومه‌تێک له به‌غداد هه‌بێت و سه‌قامگیریه‌ک هه‌بێت كوردیش بتوانێت مافه‌كانی خۆی له‌وانه مادده‌ی ١٤٠، پێشمه‌رگه‌یه، نه‌وت و غازه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌غداد ده‌بێت زیانی تێدایه بۆ كورد، چونكه نه په‌رله‌مان هه‌یه و نه حكومه‌ت هه‌یه، كازمی هه‌یه ئه‌ویش هیچی به‌ده‌ست نییه ناتوانێت هیچ بكات چونكه ده‌رفه‌تی ناده‌ن له‌هه‌مانكاتیشدا دووه‌م شت ئه‌وه‌یه كورد یه‌كگرتوو نییه له‌نێوان خۆیان هه‌ر حیزبێک بۆخۆی ئیش ده‌كات ئه‌وه‌ش زۆر لاوازی كردوون له‌سه‌ر هیچ شتێک ڕێک نین هه‌تا پۆستی سه‌رۆک كۆمار كه ده‌سه‌ڵاتیشی نییه‌ناتوانن ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشیان هۆكارن بۆئه‌وه‌ی دۆخیان خراپ بێت، چونكه یه‌كگرتوو نین و هاوكاری یه‌كتر نین و هه‌ریه‌كه به‌جیا له‌به‌غداد بۆخۆی ئیش ده‌كات ئه‌وه‌ش زۆر لاوازی كردوون".
د. مەحمود عوسمان ئەوەشی وت" به بڕوای من ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌مشێوه‌یه بمێنێت دوور نییه پریشكی بگاته هه‌رێمی كوردستان له‌و دۆخه‌ی كه هه‌مانه خراپتر بێت، چونكه كێشه‌كانمان له‌به‌غداده له ڕووی مووچه و بودجه‌وه له ڕووی نه‌وت و غازه، پێشمه‌رگه، مادده‌ی ١٤٠ كه دۆخی به‌غداد وابێت و هیچی چاره‌سه‌ر نه‌بێت دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش خراپتر ده‌بێت.