کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو کەسانە دەستگیرکران، کە ئاسنى تاوەرەکانى کارەبایان لێکردبوەوە".
لە رآگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" دواى هەوڵێکى زۆرى ئیدارەى قەزاى چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانى سنورەکە، توانرا ئەو کەسانە دەستگیر بکرێت کە تۆمەتبارن بە لێکردنەوە و بردنى ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا و تەقەیان لە فنجان و تەلەکانی کارەبا کردبوو".
ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.